fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

دروشم لەدژی ئێران و ئەمریکا دەوترێتەوە

لە نەجەف وێنەى سولەیمانی و موهەندیس سوتێنرا.. تەحریریش جمەى دێت لە خوێندکاران

14:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ چەند کەسێکی نەناسراو وێنەى قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسیان لە ناوەڕاست شاری نەجەف سوتاند.

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2020، گیراوە و ناس کورد دەستیکەوتووە دەردەکەوێت کە “وێنەکە لە نێوان شەقامێکی نەجەفدا دانراوە، بەڵام کەسانی نەناسراو ئاگریان تێبەرداوە و سوتاوە.”

.

هاوکات چەند کەسێکی نەناسراو بارەگای “بزوتنەوەى وەفا”یان لە نەجەف سوتاند.

هاوکات هەر ئەمڕۆ و لەدوای گردبوونەوەیان لە بەردەم وەزارەتى خوێندنی باڵای عێراق، خوێندکارانی خۆپیشاندەر چوونەسەر ناو گۆڕەپانی تەحریر.

.

لە چەند گرتە ڤیدیۆیی و وێنەیەکدا دەردەکەوێت کە ئاپۆڕایەکی زۆری خۆپیشاندەران بەژێر پردی گۆڕەپانی تەحریردا دەچن و خوێندکاران دروشم لەدژی ئێران و ئەمریکا دەڵێنەوە.

.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەیەران و سنک.

 

لە نەجەف وێنەى سولەیمانی و موهەندیس سوتێنرا.. تەحریریش جمەى دێت لە خوێندکاران لە نەجەف وێنەى سولەیمانی و موهەندیس سوتێنرا.. تەحریریش جمەى دێت لە خوێندکاران

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل