fbpx
Shadow Shadow

لە نۆ ساڵی ڕابردوودا لە سوریا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون

23:04 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانیانی شەڕی نۆ ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە و بەگشتی لەماوەی ئەو نۆ ساڵەدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لەو وڵاتە کوژراون.

،

ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی دووەمی 2019، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: “لە مانگی ئازاری 2011 و دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا تا ئێستا 585 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە کوژراون و گیانیانلەدەستداوە”.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سوریادا 382 هەزار و 636  کەس کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە، لە کۆی ئەو ژمارەیە، 115 هەزاریان هاووڵاتی مەدەنی بوون و 22 هەزاریشیان منداڵ بوون کە گیانیان لەدەستداوە.

،

هاوکات هەربەگوێرەی ئامارەکە، زیاتر لە 115 هەزار هاوڵاتی مەدەنیش بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

،

ڕوانگەی سوری باسی لەوەشکردووە، هەر لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا، 12 هەزار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 66 هەزار سەربازی رژێمی بەشار ئەسەد کوژراون.

،

لە ئامارەکەی ڕوانگەی سوریدا ئاماژە ئەوەش ئاشکرا کراوە،لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا 67 هەزار ئەندامی چەتەکانی داعش و هەیئەی تەحریر ئەلشام  کوژراون.

،

سوریا جگە لەوەی ماوەی نۆ ساڵە بە شەڕی ناوخۆدا تێدەپەڕێت، جگە لەوەش هێرشکردنەسەر بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای لە کوردستان لەلایەن تورکیاوە لە ڕابردوو و ئێستاشدا، ژمارەی قوربانییەکانی زیاتر کردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل