Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک بە وەرگرتنى سەرانە لە هاووڵاتیان لەلایەن حکومەتەوە ناوى دەبات

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

20:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان، وێنەى چەند نووسراوێکى گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاى بەئەلەکترۆنیکردنى عەریزە نووسین بڵاودەکاتەوە و بەگوێرەى نووسراوەکان لەو 25 هەزار دینارەى کە بۆ نووسینى هەر مامەڵەیەک لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت تەنها 5 هەزار دینارى دەدرێتە حکومەت.

.

بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە لە بەرواری 14ی شوباتی 2019 دەرچووە و  واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی پێشووی حکومەتی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە :”لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خێرا ڕایکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، ڕازین لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێشنیازکراوی بە ئەلکترۆنیکردنی فەرمانگەکانی دادنووس لەلایەن کۆمپانیای (ئینفۆ ئاڕ ئاڕ) “.

.

هاوکات بەگوێرەى نووسراوێکی کۆمپانیای “ئینفۆ ئاڕ ئاڕ” کە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم تێدایە، ئاماژە بەوە کراوە، پشکی حکومەتی هەرێم لە هەر مامەڵەیەک بڕی پێنج هەزار دینارە، کە بری دوو هەزار و 500 دیناری بۆ هاندانی فەرمانبەران دەبێت و دوو هەزار و 500 دینارەکەی دیکەی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، واتە بەپێی گرێبەستەکە بری 20 هەزار دیناری پارەی مامەڵەیەک بۆ کۆمپانیاکە دەمێنێتەوە.

.

لەو بارەیەوە سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەهەژمارى خۆى لەبارەى نووسراوەکان، روونیکردووەتەوە “ئەو کارە واتای ئەوەیە بەناوی عەریزە نوسییەوە حکومەت سەرانە لە هاووڵاتیان وەردەگرێت و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە”.

.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر بەوەدا دەردەکەوێت کە ئەو کارە نایاساییە چونکە دوای فشارەکان کارەکەیان کرد بە 15 ھەزار، کە ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کارێکی نایاسایی و پارە کێشانەوەیە لە خەڵک.

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

لە نووسینى هەر عەریزەیەکدا کۆمپانیای جێبەجێکار 20 هەزار دینار و حکومەت 5 هەزار دینارى بەردەکەوێت [بەڵگە]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل