Shadow Shadow

"تەنها منداڵێکی دوو ساڵان ڕزگاری بووە"

لە ناس کوردەوە چیرۆکی کوژرانی نۆ ئەندامی خێزانێک لە سنوری کەرکوک بخوێنەرەوە

10:18 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

شەوی ڕابردوو لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک، خێزانێکی 10 کەسی لە ئۆتۆمبێلێکدا نۆ کەسیان کوژران و تەنها منداڵێکی دوو ساڵانى ئەو خانەوادەیە ڕزگاری بووە.

.

ماوەیەکە جموجوڵەکانی لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم دەستیپێکردووەتەوە، هەر بەهۆی ئەو جموجوڵانەوە تەنها لە شەوی ڕابردوودا لە داقوق نۆ ئەندامی خێزانێک کوژران و هاوکات سێ ئەندامی خێزانێکی دیکەش برینداربوون و کەسێکیشیان گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی پۆلیسیش کوژرا.

.

لەو بارەیەوە سامی ڕەفعەت، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای داقوق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش سێ گولە هاوەنیان ئاڕاستەی گوندی دارا کرد، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی خێزانێکی کورد برینداربوون کە پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵیان، بەڵام دواتر ژنەکە گیانی لەدەستدا”.

.لە ناس کوردەوە چیرۆکی کوژرانی نۆ ئەندامی خێزانێک لە سنوری کەرکوک بخوێنەرەوە

وتیشی، پاش کەمێک لەوە خێزانێکی 10 کەسی کە بۆ سەردان چونەتە گوندی دارا، بە ئۆتۆمبێلێك ویستویانە بگەڕێنەوە داقوق، بەڵام لە ناکاو دراونەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامى ئەو خێزانە کوژراون، تەنها منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ ڕزگاری بووە، کە ئەویش بریندارە.

.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای داقوق ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا نازاندرێت کێ تەقەی لەو خێزانە کردووە، بەڵام گومان دەکرێت، “پۆلیسی فیدڕاڵی بووبن و بە هەڵە تەقەیان کردبێت و وایانزانیبێت داعشن”.

.

بە وتەی سامی ڕەفعەت، پاش ئەوە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەوکاتەدا لەگەڵ چەند چەکدارێکی پۆلیسی فیدڕاڵی بووە بە شەڕیان، لە ئەنجامدا چەکدارێکی پۆلیسی فیدڕاڵی گولەیەکی بە ئەفسەرەکەوە ناوە ئەویش گیانى لەدەستداوە.

.

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێندراوە، بەڵام ئەندامەکەى ئەنجومەنى قەزاى داقوق دەڵێت، کاری لیژنە لە عێراق زۆر بە کەمی دەگاتە ئەنجام و ئومێدیان پێی نییە.

.

.لە ناس کوردەوە چیرۆکی کوژرانی نۆ ئەندامی خێزانێک لە سنوری کەرکوک بخوێنەرەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل