fbpx
Shadow Shadow

"دەیان بریندار هەن"

لە ناسریە هەرایە.. خۆپیشاندەران ڕوبەڕوی فیشەک دەبنەوە (ڤیدیۆ)

13:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و بەسرە و ناسریە و دیوانیە و بابل بەردەوامن، لە شاری ناسریەی پایتەختی زیقار دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020، بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە خۆپیشاندەران ناردوویانە، هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و هەوڵ دەدەن بە زۆر گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندەران چۆڵ بکەن.

.

سەرچاوەیەکی تەندروستی بە ناس کوردی وت کە “نزیکەى 50 خۆپیشاندەر برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.”

.

ئەم بەیانییە ئاپۆڕای خۆپیشاندەرانی ناسرییە یەکتربڕی ” بەهو” و پردی “حەزاراتیان” لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە داخست.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل