fbpx
Shadow Shadow

لە ماوەی شەش ساڵدا 19 هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

15:00 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دەریای ناوەڕاست هێشتا خوێناویترین و مەترسیدارترین ڕێگای کۆچبەرانە لە جیهاندا، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2013ەوە تاوەکو ئێستا، 19 هەزار کۆچبەر لەو دەریایەدا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون.

.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، هەزار و 41 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.

.

ساڵی 2016 خوێناویترین ساڵ بووە، بەپێی ئامارەکان، لەو ساڵەدا پێنج هەزار و 143 کۆچبەر لە ئاوەکانى دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

.

ئاماری بێسەروشوێنان یان گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نێوان ساڵەکانى 2014 تاوەکو 2018:

– لە ساڵی 2014دا، سێ هەزار و 280 کۆچبەر

– لە ساڵی 2015دا، سێ هەزار و 771 کۆچبەر

– لە ساڵی 2016دا، پێنج هەزار و 143 کۆچبەر

– لە ساڵی 2017دا، سێ هەزار و 139 کۆچبەر

– لە ساڵی 2018دا، دوو هەزار و 297 کۆچبەر

بەپێی ئامارەکان، ساڵی 2018 ژمارەى گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەران کەمیکردووە، بەڵام ژمارەى گەیشتووان بە وڵاتانی ئەوروپی زیادی کردووە.

.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەشڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم، 72 هەزار و 263 کۆچبەر و پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا کە 14%ی کەمترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە کە 84 هەزار و 345 کۆچبەر بووە.

.

زۆرترین ژمارەى کۆچبەرانیش ڕوویان لە یۆنان کردووە کە نزیکەى 40 هەزار کەسە، هاوکات ئیسپانیاش لە پلەى دووەمدایە و 17 هەزار و 405 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

.

حەوت هەزار و 892 کەسیش گەیشتوونەتە ئیتاڵیا لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا 21 هەزار و 119 کۆچبەر چوونە ئیتاڵیا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل