fbpx
Shadow Shadow

لە ماوەی دوو کاتژمێردا چوار کەس بە ڕوداووی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا کە دوانیان بران

18:14 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە ماوەی دوو کاتژمێردا لە سێ  ڕوداوی جیای هاتوچۆدا لە سنوری سلێمانی، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە دوانیان بران و  چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

.

ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە ڕووداوێکی هاتووچودا لە بانی مەقان، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێک کە لەگەڵیدا بووە و براى بووە گیانیان لەدەستدا”.

.

هاوکات کاروان سدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی وت: “کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3ى تشرینى یەکەمى 2019)  لەڕێگای نێوان سلێمانی – دوکان لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی خۆڵ پەکی کەوتووە و لە قەراغی ڕێگاکە وەستاوە ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لە دواوە خۆی پێدا کێشاوە و لە ئەنجامدا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە”.

.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکەی دیکە لە جۆری ئاڵتیما بووە و شۆفێرەکەشی مۆڵەتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلی نەبووە.

.

هەروەها وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، دوای دوو کاتژمێر لەو ڕوداوە، لە هەمان ڕێگا ڕوداوێکی دیکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕویداوە و لە ئەنجامدا چوار کەس بریندار بوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل