fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لە مانگی ئەیلولەوە لۆگۆ لە تەکسییەکان دەدرێت و تەنها دەبێت لە ناوچەکەى خۆی کار بکات

14:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە، 2019، بڕیاری لێدانی لۆگۆی تایبەت بە تەکسییەکانی پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر پارێزگا و شارێک لۆگۆی تایبەتی خۆیی دەبێت.

ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، مەبەست لە بڕیارەکە بۆ ڕێکخستنەوەى کاری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەى ببێتە پیشەیەکی تایبەت، لۆگۆی تەکسییەکانی پارێزگای هەولێر سور دەبێت، لۆگۆی پارێزگای سلێمانی شین و دهۆکیش ڕەش، ڕەنگی لۆگۆی قەزا و ناحییەکانیش قاوەیی دەبێت.

ڕزگار عەلی وتیشی، “لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کاری تەکسی دەبێتە پیشەیەکی ڕێکخراو، بۆ نمونە، ئەو تەکسییەی کە لۆگۆی شینی سلێمانی لێدرا، ناتوانێت لە هەولێر کار بکات یان بە پێچەوانەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل