fbpx
Shadow Shadow

"سێ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی پڕچەک لە ئاسمان بوون"

لە قەتەرەوە ئاڕاستە کرا و لە واشنتنیش چاودێری.. زانیاری نوێی لەبارەى کوشتنی سولەیمانی

10:36 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

ڕۆژ بە ڕۆژ زانیاری و وردەکاریی زیاتر لەبارەى کردەى کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس ئاشکرا دەبن، دواترینیان باس لە بوونی ژوری ئۆپراسیۆنی بۆردومانەکان دەکات لە قەتەر و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلیش بەشدار بووە.

.

ماڵپەڕی NBC ئەمریکی چەند زانیارییەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەرچەندە ڕۆژی 3ی کانونی دووەم سولەیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و بە بۆردومانی ئەمریکی کوژرا، بەڵام لەڕووی هەواڵگرییەوە لە فڕۆکەخانەى دیمەشقەوە دەستیپێکردووە و چەند هەواڵدەرێکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) بە سەروی خۆیان ڕاگەیاندووە کە سلێمانی بەرەو بەغدا دەچێت، هەمان ئەو زانیارییە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلیشەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

.

هەر دوای فڕینی فڕۆکە سورییەکە لە دیمەشقەوە، هەواڵدەرە (سیخوڕ) ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەى بەغدا گەیشتنی سولەیمانی پشتڕاست دەکەنەوە.

.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، دوای ئەو زانیارییە، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی دەردەچن بۆ شوێنەکانیان بەبێ هیچ ترسێک لە بواری ئاسمانی عێراق چونکە لەژێر دەستی ئەمریکادایە، هەموو فڕۆکەیەکیش چوار موشەکی لە جۆری “هێڵ فایەر” پێوەبووە.

.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە دوو بەرپرسی ئەمریکی بە وردی ئاگاداری کردەکە بوون و چەند بەرپرسێکی تریش زانیارییان لەسەر هەبووە.

.

لەکاتێکدا فڕۆکەکان ئامادەى بۆردومان بوون، بەرپرسانی ئەمریکا بە شاشەیەکی گەورە تەماشای دۆخەکەیان کردووە کاتێک بەرپرسێکی میلشیاکانى حەشدی شەعبی چووەتە پێشوازی سولەیمانی لە فڕۆکەکەى، ئەوەش ڕێک کاتژمێر 1ی شەو بووە بە کاتی بەغدا، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی تیشکی سەرو بنەوشەییەوە وێنەکان ڕەش و سپی بوون و نەیانتوانیوە کەسەکان بە تەواوی بناسنەوە.

.

بەڵام دواتر دڵنیابوونەتەوە کە ئەو کەسە ئەبومەهدی موهەندیسە کە جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبیە و تێوەگلاوە لە تەقاندنەوەى باڵێۆزخانەى ئەمریکا و فەڕەنسا لە کوەیت لە ساڵی 1983.

لە قەتەرەوە ئاڕاستە کرا و لە واشنتنیش چاودێری.. زانیاری نوێی لەبارەى کوشتنی سولەیمانی

.

لەلایەکی ترەوە، جینا هاسبل، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا لە بارەگا سەرەکییەکەی لە ویلایەتی فێرجینا چاودێری کردووە و مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکاش لە شوێنێکی ترەوە چاودێری کردووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ لە گەشتێک بووە لە فلۆریدا.

.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە دەبینن کە هەردوو بەرپرسەکە (سولەیمانی و موهەندیس) سواری ئۆتۆمبێلێک دەبن و ئەوانی تریش لەدوای ئەوانەوە سواری ئۆتۆمبێلێکی تر دەبن.

.

فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان چاودێری ڕۆشتنی دوو ئۆتۆمبێلەکە دەکەن تا دەروازەى فڕۆکەخانەى بەغدا، شارەزاکانى سوپای ئەمریکا هەوڵ دەدەن دڵنیاببنەوە لە ناسنامەى کەسەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکان، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلە بچوکەکە پێش ئۆتۆمبێلەکەى سولەیمانی دەکەوێت.

لە قەتەرەوە ئاڕاستە کرا و لە واشنتنیش چاودێری.. زانیاری نوێی لەبارەى کوشتنی سولەیمانی

.

لەگەڵ دڵنیایی سیخوڕەکان لە ناوچەکە، ئەو کەسانەى سەرپەرشتی کردەکەیان کردووە لە بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دڵنیا دەبنەوە لەوەى کێ لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە و هیچ گومانیان نامێنێت، فەرمانی کۆتایی دەدرێت بە لێدان و چوار موشەک ئاڕاستەى کاروانەکە دەکرێت و هیچ کەسێکیش ڕزگاری نابێت لێی.

.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بێدەنگ نەبوون، بەڵام ژینگە و کەشوهەوای بەغدا ئاڵۆز بووە و قورس بووە نێچیرەکان گوێیان لەو دەنگە بێت و تێبگەن کە دەکرێنە ئامانج.”

.

ڕاپۆرتەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەشڵێت، “بەرپرسانی ئەمریکا ماوەى چەند ڕۆژێک پێش کوشتنی، بە بەردەوامی چاودێری جموجوڵەکانی قاسم سولەیمانیان کردووە چونکە پێیان وابووە سەرقاڵی پلانێکە لەدژی ئەمریکییەکان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل