fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تەندروستی: هەموو کەسێک پێویست ناکات دەمامک بەکاربهێنێت

لە سەرەى غازەوە بۆ سەرەی دەمامک.. لە سلێمانی نرخەکەى بۆ چوار هێندە بەرزبووەتەوە (ڤیدیۆ)

13:55 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لەگەڵ گرتنبەرى ڕێوشوێنى زیاتر لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە بۆ ڕێگرى لە گەیشتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ هەرێم قەیرانى دەمامک لە هەرێم سەریهەڵدا و نرخەکەشى بۆ چوار هێندە بەرزبووەتەوە.

.

لەگەڵ تەشەسەندنی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین، هەرێمى کوردستان ڕێوشوێنەکانى خۆپارێزى دەستپێکرد، بەڵام لە ڕۆژى هەینییەوە ڕێوشوێنەکانى زیاتر کردووە، دواى ئەوەى ڤایرۆسەکە گەیشتە ئێران و چەند حاڵەتێکى توشبوون و گیان لەدەستدان تۆمارکرا.

.

گرتنەبەرى ئەو ڕێوشوێنانە بەشێک لە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانى ترساندووە و خەڵکێکى زۆر ڕوویان لە دەرمانخانەکان و شوێنەکانى فرۆشتنى پێداویستییە پزیشکییەکان کردووە بۆ کڕینى دەمامک.

.

پەیامنێرى ناس کورد لە سلێمانى لە بەدواداچونێکى مەیدانیدا بۆ چەند دەرمانخانەیەکى سلێمانى خەڵکێکى زۆرى بینى کە لەبەردەم دەرمانخانەکان وەستابوون بۆ کڕینى دەمامک، تا خۆیان لەو ڤایرۆسە بپارێزن.

.

کارمەندانى چەند دەرمانخانەیەک بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، خواست لەسەر دەمامک زۆر بەرزبووەتەوە، نرخی پاکەتێکى لە دوو هەزار دینارەوە بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

دەمامک چەند جۆرێکى هەیە، دیاترینیان ئێن -95 ە، کەبەهۆى بوونى فلترێکى بەهێز و نەرمى کشانییەوە، بە باشترین جۆر بۆ بەرگرى لە کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت، لە ئێستادا ئەو جۆرە لەبەشێک لە بازاڕەکانى هەرێم نەماوە.

.

لەدواى تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، خواست لەسەر دەمامک بە ڕێژەیەکى بەرچاو لەسەر ئاستى جیهان زیادبووە، ئەوەش بەرپرسانى تەندروستى لە وڵاتانى جیاجیا هانداوە داواى بەرهەمهێنانى زیاترى دەمامک بکەن.

.

بەپێی ڕێوشوێنەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، تەنها ئەو کەسانە پێویستە دەمامک بپۆشن کە مامەڵە لەگەڵ نەخۆش، یان کەسانى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەن، یاخود ئەوانەى لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن.

.

محەمەد قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند، لیژنەکانى پشکنینى وەزارەتیان ئاگادارکردووەتەوە کە چاودێرى بازاڕ بکەن، بۆ ڕێگرى لە بەرزبوونەوەى نرخى دەمامک.

.

وتیشى، “تەنیا ئەو کەسانەى بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ کەسانى گومانلێکراو پێویستە دەمامکى ئێن -95 بەکاربهێنن، نەک هەموو کەسێک”.

.

محەمەد قادر باسى لەوەشکرد، لەگەڵ ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەى دەمامکى زیاتر بۆ هەرێمى کوردستان دابینبکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل