fbpx
Shadow Shadow

سوپای سوریا سێ کیلۆمەتر لە خاکی تورکیا دوورە

لە سەرێکانی شەڕ لەنێوان سوپای سوریا و تورکیا روویدا

15:17 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی چوونە پێشەوەی سوپای سوریا بۆ سنوری تورکیا، شەڕ لە نێوان سوپای ئەو دوو وڵاتەدا لە سنوری سەرێکانی ڕوویدا و لەئێستادا سوپای سوریا سێ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دوورە.

.

ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە) هێزەکانی سوپای سوریا، پێشڕەوییان کرد بۆ چەند گوندێکی نزیک سەرێکانی و لەگەڵ سوپای تورکیا پێکیاندادا.

.

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسە سورییەکە، لەو چوونە پێشەوەیەدا، سوپای سوریا چوار گوندی لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵ کردووە کە لە ژێر دەستی سوپای تورکیادا بوون.

.

هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد، لەئێستادا سوپای سوریا سێ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دوورە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا و ڕوسیا ڕێککەوت کە سوپای سوریا بگەڕێنەوە ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریا و تورکیا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل