fbpx
Shadow Shadow

لە سەرێکانى تەقینەوەیەک ڕویدا

15:51 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی تەقییەوە، بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی، هەسەدەش ڕایدەگەینێت “تورکیا ئەو تەقینەوانە ئەنجامدەدات بۆ ئەوەى خەڵکى ناوچەکە زێدى خۆیان بەجێبهێڵن”.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2019، لەبەردەم باڵەخانەی ڕۆشنبیری و هونەری لەسەر شەقامی کۆرنیش لە ناوەڕاستی سەرێکانی تەقینەوەیەک ڕویدا.

,

بەپێی زانیارییەکانى میدیاکانى ناوچەکە، تەقینەوەکە لەڕێى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، چەند چەکدارێکی گروپە میلیشیاکانى سەربە تورکیا بەهۆى ئەو تەقینەوەیەوە برینداربوون و کەسێکیشیان گیانیلەدەستداوە.

,

لە پاش ئەوەى هەسەدە لە گرێ سپی و سەرێکانى کشایەوە و ئەو دوو ناوچەیە چوە ژێر دەستى تورکیا، چەندین تەقینەوە تیایاندا ڕویانداوە.

,

هەرچەندە تورکیا یەپەگەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی سەرێکانی تۆمەتبار کردووە، بەڵام هەسەدە ڕایگەیاندووە: “تورکیا خۆى تەقینەوەکان ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەى خەڵکی  ناوچەکە شوێن و زێدی خۆیان جێبهێڵن و تورکیا چەکدارە نزیکەکانی خۆی تێدا نیشتەجێ بکات”.

,

ڕۆژی 2ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر تەلڕەفعەتی سەر بە کانتۆنی شەهبا، 10 کەس شەهید بوون و 10ى دیکەش برینداربوون، کە هەشت لە شەهیدەکان منداڵ بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل