Shadow Shadow

لە سەرۆکایەتى هەرێم چ پۆستێک بۆ مەولود باوە مراد دانراوە؟

16:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لەگەڵ ئەوەى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى راگەیاند و بەشدارى لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمدا نەکرد، بەڵام دەنگۆى ئەوە هەیە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستاندا پۆستێک بدرێتە ئەو پارتە و بەتایبەت مەولود باوە مراد، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن لە کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم بۆ وەرگرتنى باس کراوە.

.

.

مەولود باوە مراد ، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و وەزیرى پێشووى گواستنەوە و گەیاندن، بە ناس کوردى راگەیاند ” له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ نازانم و هه‌واڵه‌كه‌ش به‌ڕاست نازانم و  زۆر و كه‌میش له‌و پێشنیاره‌ ئاگادار نیم .”

.

 

له‌وه‌ڵامى ئەو پرسیارەى  ئه‌گه‌ر  پێشنیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ بخرێته‌ به‌رده‌میان، مه‌ولود باوه‌مردا، وتى “هیچ بڕیارێكم له‌و‌ باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌”.

.

لێدوانەکەى مەولود باوە مراد لە کاتێکدایە کە چه‌ند میدیایه‌كى هه‌رێمى كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌، پارتى دیموكراتى كوردستان پۆستێك له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌داته‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى و بۆ ئه‌و پۆستەش مه‌ولود باوه‌مرادى پێشنیار كردووه.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل