Shadow Shadow

لە سلێمانى گرێبەستى کارى کرێکار و خاوەنکار، کارا دەکرێتەوە

17:26 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى لە بەرنامەیدایە گرێبەستى کارى نێوان کرێکار و خاوەنکار، کارا بکاتەوە بەجۆرێک مافى هەردوولا بپارێزێت و کورد وتەنى “نە شیش بسوتێت نە کەباب”.

.

لە راگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، لەمیانەى پێشوازیکردنى ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى لە لقى سلێمانى سەندیکاى کرێکارانى کوردستان ئاماژەى بەوە کردووە، لەئایندەیەكی نزیكدا كار بۆ كاراكردنەوەی گرێبەستی كاری نێوان كرێكار و خاوەنكار دەكەن، بەجۆرێك مافی كرێكار و خاوەن كارەكە بپارێزێت.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قایمقامى سلێمانى وتوویەتى “پێویستە سەرجەم خاوەن كارەكان كە كرێكاریان ھەیە لە ھەموو بوارەكاندا گرێبەستی كاركردن هەبێت لە نێوانیاندا”.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی فراوان بە بەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجام دەدرێت بۆ كاراكردنەوەی گرێبەستی كاری نێوان كرێكارو خاوەن كار.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل