fbpx
Shadow Shadow

لە سلێمانى ژنێک بە چەقۆ کوژرا

11:30 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

لە گەڕەکى تاسڵوجەى سلێمانى، ژنێک بە چەقۆ کوژراوە و پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 29ێ تشرینی دووەمی 2019، ئاگادارکراینەوە لە بونی تەرمێک لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی و تیمەکانمان کە گەیشتونەتە شوینی ڕوداوەکە بینویانە ژنێک بە چەقۆ کوژراوە”.

.

وتیشى “تا ئێستا نازانین ئەو ژنە لەلایەن کێوە کوژراوە و ڕوداوەکە چۆن بووە، بەڵام تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دواتر زانیارییەکان ئاشکرا دەکەین”.

.

وتەبێژى پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک زانیاری هەیە کە دز چوبێتە سەر ئەو ماڵە و ئەو ژنەکەی کوشتبێت، بەڵام ئەوانە فەرمی نین و دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیارییەکان دەخەینە ڕوو.

.

ئەوەشى خستەڕوو، تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل