Shadow Shadow

"لە گەرمیان هیچ قوربانییەکى هاتوچۆ نەبوە"

لە سلێمانى چوار کەس بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە لە جەژندا گیانیان لەدەستداوە

12:00 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لە ڕۆژانی جەژندا لە سلێمانی چوار هاوڵاتی لەڕوداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە، لە گەرمیانیش هیچ قوربانییەک بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە نەبوە.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئابی 2019 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی لە ڕۆژانی جەژندا بڵاو کردەوە، لە ئامارەکەدا هاتووە: “لە چوار ڕۆژی جەژندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەشت ڕوداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە 22 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی”.

,

هاتوچۆى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە: “لەو ماوەیەدا هەشت ڕووداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕویانداوە کە چوار ڕوداویان لەناو شاری سلێمانی و چوار ڕوداوی دیکەشیان لە دەرەوەی شار ڕویانداوە، بەهۆی ڕوداوەکانیشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسیش برینداربوون”.

,

ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوودا 16 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و بە هۆیانەوە 22 کەس برینداربوون، بەڵام هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

,

هاوکات موحسین مەنسور کەرەم، بەرێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: “لە ڕۆژانی جەژندا تەنها 3 ڕووداوی هاتوچۆ ڕویاندا و خۆشبەختانە لە سنورى گەرمیان هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە”.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل