fbpx
Shadow Shadow

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: تورکیا بەردەوامە لە داپڵۆسینی هاوڵاتییان

لە ساڵى 2016وە زیاتر لە 80 هەزار کەس خراونەتە زیندانەکانى تورکیاوە

15:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕگەکانی یاسای بنبڕکردنی تیرۆریان بۆ دژایەتی ئازادی ڕادەربڕین و داپڵۆسینی هەزاران هاوڵاتی سڤیل بەکارهێناوە.

,

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە وەزارەتى دەرەوی ئەمریکا دەڵێت: “پێناسەکردنی تورکیا بۆ یاسای بنبڕکردنی تیرۆر زۆر جیاوازترە لە چەمکی ئەمریکا بۆ یاساکە، تورکیا گروپەکەی فەتحوڵا گویلەنی بە گروپێکی تیرۆرستی پۆلێن کردووە، لەکاتێکدا ئەو بابەتە بۆ حکومەتی ئەمریکا زۆر جیاوازترە”.

,

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، تورکیا سیاسەتی تاکلایەنەی بەکارهێناوە سەبارەت بە لایەنگرانی گویلەن، بەبیانوی ئەندامبوون لە گروپەکەی فەتحوڵا گویلەن، تورکیا دەیان هەزار کەسی خستوەتە زیندانەکانەوە.

,

دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەدا، ئەوەشی خستوەتەڕو، دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕگەکانی یاسای بنبڕکردنی تیرۆریان بۆ دژایەتی ئازادی ڕادەربڕین و سەرکوتکردنی هەزاران هاوڵاتی سڤیل و بێ تاوان بەکارهێناوە.

,

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، حکومەتی تورکیا لە ساڵی 2016وە بە تایبەتی دوای کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەموز، دەستیکردووە بە گرتن و زیندانی کردنی خەڵک، ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو بەڵگانەی کە حکومەتی تورکیا کردوونی بە بنەما بۆ دەستگیرکردن و دادگایکردنى نەیارەکانی زۆر لاوازن، ڕێکار و ڕێسای نێودەوڵەتی بەکارنەهێناوە، بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەکان دەیان هاوڵاتیی بیانی، ئەمریکی و چەندین ئەندامی  نێردە نێودەوڵەتییەکانیان دەستگیرکردووە.

,

لەبارەى ئامارەکانى زیندانى کراوانى ئەو وڵاتە، لە ڕاپۆرتەکەدا پشت بە ئامارەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەستراوە و بڵاوکراوەتەوە، لەدوای کودەتاکەی تەموزی 2016وە زیاتر لە 130 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی لە کارەکانیان دەرکراون و 80 هەزار کەسیش خراونەتە زیندانەکانەوە و هەزار و 500 ڕێکخراوەی ناحکومیش بە تۆمەتی  نزیکیان لە گویلەنەوە داخراون.

,

حکومەتی تورکیا حەوت هەزار هەژمارەی جۆراوجۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوبەڕوی دادگا کردووەتەوە، ئەوەش بە تۆمەتی داکۆکیکردن لە تیرۆر، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانە تەنها بەرهەڵستی ڕژێمی تورکیایانکردووە، وەک لە ڕاپۆرتەکەى دەرەوەى ئەمریکادا هاتوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل