fbpx
Shadow Shadow

لە زانکۆى سلێمانى ماتەمینى بۆ ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى ڕادەگەیەندرێت

08:49 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ لە زانکۆى سلێمانى لە پێش بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆکە، ماتەمینی و  ڕێپێوان بۆ هەردوو ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان ئەنجامبدرێت.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێک ئەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەردەم بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى سلێمانى لە کاتژمێر (١٠:١٥) ماتەمینی و  ڕێپێوان بۆ هەردوو ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان ئەنجامبدرێت.

,

شەوى ڕابردوو لە هەواڵێکى بەپەلەیدا ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئامانج بابانى پێشکەشکارى دیارى کەناڵەکە لەگەڵ ژن و منداڵەکەى لە شارى سلێمانى “تیرۆر کراون”.

,

دواى نزیکەى چوار کاتژمێر لە ڕوداوەکە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویدا و بوە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محەمەد نوری لەدایکبوی 1979، لانە محەمەد ساڵح لەدایکبوی 1990، ھامۆ ئامانج محەمەد تەمەن سێ ساڵ).”

,

پۆلیسی سلێمانى وتیشی: ”لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژی بوە و سبەینێ (واتا ئەمڕۆ پێنجەشممە) وردەکاریی ڕوداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.”

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل