Shadow Shadow

لە زاخۆ کوڕێک باوکە 70 ساڵانەکەی خۆی کوشت

22:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئێوارەی ئەمرۆ لە گوندێکی قەزای زاخۆ، کوڕێکی تەمەن 35 ساڵ، باوکە 70 ساڵانەکەی کوشتووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.

,

هێمن سڵێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی خێلەق لە قەزای زاخۆ، دوای دروستبوونی دەمەقاڵە کوڕێک چەند گوله‌یەکی لە باوکی داوە و کوشتوویەتی”.

,

وتەبێژى پۆلیسی دهۆک وتیشی، کوڕەکە تەمەنی 35 ساڵە و باوکی تەمەنی 70 ساڵ بووە، تائێستاش دیار نییە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە تەنها ئەو دەمەقاڵەیە بووە یاخود کێشەی دیکە هەبووە؟.

,

هێمن سڵێمان ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕووداوەکە “بکوژ”ەکە هەڵهاتوە و لەئێستادا بەشوێنیدا دەگەڕێن و پەڕاوی لیکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل