fbpx
Shadow Shadow

لە رۆژانى جەژندا سەدان هەزار هاووڵاتى و گەشتیار سەردانى قەزاى دوکانیان کردووە

19:11 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

قایمقامیەتى قەزاى دوکان، لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئامارى سەردانى هاووڵاتیان و گەشتیارانى بۆ قەزاى دوکان لە رۆژانى جەژنى قورباندا، راگەیاند.

.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوكان ئاماژەى بەوە کرد “لە رۆژانی جەژنی قورباندا 174 هەزار هاووڵاتی و گەشتیار سەردانی قەزای دوكانیان كردوە”.

.

قایمقامى قەزاى دوکان وتیشی، لە رۆژانی جەژندا تەنها سێ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 400 هاوڵاتیش سەردانی نەخۆشخانەی دوكانیان كردووە.

.

سیروان سەرحەد، روونیکردەوە، لە رۆژانی جەژندا تەنها یەك حاڵەتی خنكان هەبووە و 7 حاڵەتی رووداوی ئاگر كەوتنەوەش هەبووە.

.

جەختیشى کردەوە، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكان 13 پڕۆژەی گەشتیاری سزا دراوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل