fbpx
Shadow Shadow

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

23:20 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لە  دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە سنوری گەرمیان و قەزای کۆیە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.

،

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی “شێرەون” بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری    ( پیکئاب دێر)، کەسێک گیانی لەدەستدا.

،

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە  شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە و بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

،

هاوکات، بەگوێرەی ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی تایبەت بە هاتوچۆی سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە، لە ڕێگای سماقولی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا و هۆندا ئەکسێنت ڕوویداوە و بەوهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار هاوڵاتی برینداربوون.

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

،لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

هەفتەیەکە ساڵی نوێ دەستیپێکردووە و بەگوێرەی هەواڵی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، تائێستا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل