fbpx
Shadow Shadow

لە دوو ڕوداوى جیاوازدا لە قەزای خورماتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

15:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لە قەزای خورماتوو سێ کەس گیانیان لەدەستداو، بەهۆى تەقینەوەی بۆمبێکیش لە سنورى ئەو قەزایە سێ کەس بریندار بوون.
.

حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیس قەزای خورماتوو، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم ڕۆژى جەژن لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری خورماتوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو”.

.

بەڕێوەبەرى پۆلیسی خورماتوو ئاشکراشیکرد، ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆری تەکسی و ئۆپترایەکى تایبەت، لەسەر ڕێگەی سەرەکی بەغدا-کەرکوک کە بە ناوەڕاستی شاری خورماتوودا تێدەپەرێت ڕوداوەکە ڕویداوە.

.

حسێن عەلى ئەوەشى ڕاگەیاند: “لە ڕوداوێکی دیکەدا هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕێگەی نێوان ناحیەى ئامرلی و یەکێک لە گوندەکانی ناوچەکە، سێ کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا بریندار بوون”.

.

ڕودانى ئەو ڕوداوانە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانە و لەپلانى ئەمنى شارەکاندا پلانى تایبەت بە جەژن داندراوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل