fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لە خۆپیشاندانەکانی نەجەف یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کوژرا

16:19 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان لە هێرشە چەکدارییەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر خۆپیشاندەرانی نەجەف یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کوژراوە.

،

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی شوباتی 2020، ماڵپەری سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە: ” لە هێرشە چەکدارییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر گۆڕەپانی سەدرەین یاریزانێکی هەڵبژاردنی نیشتیمانی عێراق کوژراوە”.

،

یاریزانە کوژراوەکە، ناوی خەلیل ئیبراهیم خەلیلە و یاریزانی تیمی کاراتی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق بووە.

،

خەلیل کاتێک کوژراوە کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لەشاری نەجەف وەکو ڕۆژانی ڕابردوو بەشداری خۆپیشاندانەکانی کردووە.

،

ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە هێرشکرایە سەر  خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی سەدرەین لە نەجەف و بەهۆیەوە هەشت خۆپیشاندەر کوژران و 158 کەسیش بریندار بوون، دواتر خۆپیشاندەران و میدیاکان هێرشبەرەکانیان بە لایەنگری سەدر ناساند و هێرشبەرەکانیش لەکاتی هێرشەکەدا وێنەی موقتەدا سەدریان بەرز کردبوەوە.

لە خۆپیشاندانەکانی نەجەف یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کوژرا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل