fbpx
Shadow Shadow

لە خاڵى سنورى ئیبراهیم خەلیلەوە 158 ئاوارەى عێراقى لە تورکیا گەڕێندرانەوە

09:02 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى کۆچوکۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، 158 ئاوارەى وڵاتەکەى کە لەتورکیا بوون، لەڕێگەى خاڵى سنورى ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕێندراونەتەوە.

,

عەباس جهاکیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچوکۆچبەرانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “وەزارەتەکەمان بەردەوامە لە جێبەجێکردنى بەرنامەى ‘گەڕاندنەوەى خۆبەخشانەى بێبەرامبەرى هەفتانە” بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکانى عێراق لە تورکیا”.

,

ئەو بەرپرسە ئاماژەى بەوشکردووە، نوێنەریان لە هەرێمى کوردستان و لە نوسینگەى دهۆک بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى قەیرانەکان و هێزە ئەمنییەکان لە خاڵى سنورى ئیبراهیم خەلیل، بە ئۆتۆمبێلى پاس 158 ئاوارەى عێراقییان لە تورکیاوە گەڕاندووەتەوە و دەیانگوازنەوە بۆ زێدى خۆیان.

,

لە ئێستادا عێراق هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان، لەنێو بەرنامەکانیشی بۆ ئەو بوارە، لە هەوڵدایە ئاوارە عێراقییەکانى کە ڕویان لە تورکیا کردووە سەرجەمیان بگەڕێنێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل