fbpx
Shadow Shadow

لە حاڵەتێکى دەگمەندا؛ ڕاهێنەرێک دوورخرایەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامى 27-0 بردوویەتییەوە

17:48 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە حاڵەتێکى سەیر و دەگمەندا، یانەیەکى ئیتاڵى بڕیاریدا بەڕێوەبەرى هونەرى یانەکە دووربخاتەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامێکى گەورە بردنەوەیەکى تۆمارکردووە، لە چوارچێوەى کێبڕکێکانى خولى ناوخۆیی گەنجان.

,

ماسیلیانۆ ریتشی، بەڕێوەبەرى هونەرى و ڕاهێنەرى یانەى ئینفیکتاسۆرى ئیتاڵى، کارەکەى لەدەستدا و دوورخرایەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامى 27-0 لە یانەى مارینا کالتسیۆى کێبڕکێکارى بردەوە.

,

لەو یاریییەدا کە خولێکى ناوخۆیی گەنجان بو، یانەى ئینفیکتاسۆر هیچ بەزەییەکى بەرامبەر یانە کێبڕکێکاکەرەکەى پیشاننەداوە، لەکاتێکدا یانەکەى بەرامبەرى کێشەى پێکانى یاریزانى هەبوە، بە ناچاریش یاریزانێکى هێڵى ناوەڕاستى کردووە بە گۆڵچى.

,

پاشان بەرێوەبەرى وەرزشى یانە دۆڕاوەکە سکاڵاى لەبارەى یارییەکەوە تۆمارکرد و ڕایگەیاند: “یانەکەمان توشى دۆڕانێکى سەرشۆڕکەرانە بوەتەوە و بێ ڕێزى بەرامبەر کراوە”.

,

هەر پاش یارییەکە، پاولۆ برۆگلى، سەرۆکى یانە براوەکە، داواى لێبوردنى کردووە و ئاماژەى بەوەکردووە: “توشى شۆک بوین و هەستمان بە شەرمەزاری کرد کە بیستمان یانەکەمان بەو ئەنجامە بردوویەتییەوە”.

,

پێش ئەوەى بڕیارى دوورخستنەوەى ڕاهێنەرى یانەکەى بدات، سەرۆکى یانەکە ئەوەشى وتوە: “ئەو ئەنجامە یەکناگرێتەوە لەگەڵ بنەماکانى تۆپی پێی گەنجان، بەردەوام پێویستە ڕێز لە کێبڕکێکارەکانمان بگرین”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل