fbpx
Shadow Shadow

لە تەقینەوەی دۆخی کەمپه‌كانی داعش له‌ رۆژئاوای كوردستان هۆشداری ده‌درێت  

11:57 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری دەداته‌ کوردەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵه‌تی دەربارەی  دۆخی کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

.

جان ئیف لۆدریان ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: دۆخی مرۆیی کەمپی ڕۆژ و هوڵ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆر خراپە بەتەواوەتی جێگای نیگەرانیمانە و ئەو کەمپانە وەکو “بۆمبێکی تەوقیتکراو” وایە و ئەگەر ئاگادار نەبین دۆخەکە دەتەقێتەوە”.

.

جان ئیف لۆدریان، ئاماژەی بەوەدا : “داخستنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریادا بۆ ڕیگەگرتن لە هاوکارییە مرۆییەکان بەو کەمپانە کارێکی زۆر خراپە و ڕوداوی مەترسیدار دەخوڵقێنێت”.

.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وتارەکەیدا کەلەبەردەم لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی :”دەبێت لایەنەکانی پەیوەست بەو کەمپانەی کە چەکدارانی داعشی تێدان دەبێت زیاتر ئاگادار بن بۆ ئەوەی رێگە بگرن لە هەر ڕوداوێکی نەخوازراو”.

.

لۆدریان وتیشی: “لەماوەی ساڵی 2019دا وەزارەته‌کەیان بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ ی بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: “جگە لە زیندانییەکانی کەمپی هۆڵ و رۆژ نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کەس لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەلەژێر دەستی چەکدارە کوردەکاندان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی و تەندروستی هەیە و دەبێت هەرچی زوە هاوکاری بکرێن”.

.

هەروەها عەبدولقادر موحەمه‌د، بەرپرسی نوسینگەی کاروباری مرۆیی لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریدا و ڕایگەیاند: “تەنها لەسەدا 60% بۆ لەسەدا 70%ی ئەو هاوکاری و پێداویستییە پێویستەیان هەیە کە بۆ زیندانیە چەکدارەکانی داعش و خێزانەکانیان پێویستن و لەماوەی ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیاشدا بۆ ناوچەکانمان بەهەموو شێوەیەک هاوکارییە سەربازییەکان وەستان”.

.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبونه‌وه‌ی پێداویستییە سەربازییەکان لەو ناوچانەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەیە کە لە ئێستادا هیچ کام لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ هاوکارییەک لەرێگای سنوری سیمێڵکا نانێرن بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەبەستێتەوە بەیەکەوە بەڵکو دەیانەوێت دەروازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ دەروازەکانی حکومەتی دیمەشق بەکاربهێنن کە ئەویش لە ئێستادا داخراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل