fbpx
Shadow Shadow

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وێنەی دەرمانە ڕێگەپێندراوەکانی بڵاوکردەوە

لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

18:00 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

،

بەتۆمەتی هاوردەکردنی دەرمان بەشێوەی شاراوە و نایاسایی  کەسێک لە هەولێر دەستگیرکرا، کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمیش هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات، لە مەترسییەکانی دەرمانەکانی لاوازکردن، قەوڵەوکردن و زیادکردنی ئارەزووی سێکسی و چەندین بەرهەمی دیکە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم، بڵاویکردەوە، لەبەدواداچونێکدا کەسێکی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردووە، کە لە رێگای نایاسایی و شاراوەوە دەرمانی ھاوردەکردوە.

،

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە، دانیبەوەداناوە کە بەشێوەی ئۆنڵاین دەرمانی بۆ دەرمانخانەکانی شاری ھەولێر دابینکردووه و دوای لێکۆڵینەوە لێی ڕادەستی دادگا کرا.

،

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداریشی بە هاوڵاتیان دا، بەھیچ جۆرێک دەرمانی بەناو لاوازبوون، دەموچاو قەڵەوکردن، کێش زیادکردن و زیادکردنی ئارەزووی سێکسیی، نەکڕن، چونکە ھیج بنەمایەکی زانستییان نییە و زیانێکی زۆر به تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

،

جەختیشیکردووەتەوە، ئەم بەناو دەرمانانه چەندین ماددەی قەدەغەکراویان تێدایه که کاریگەرییەکی لاوەکیی زۆر لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێم، دیاردەی فرۆشتنی ئەو جۆرە دەرمانانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەریهەڵداوە و هاوڵاتیانیش بە ئامانجی سود وەرگرتن لێیان بەرکاریاندەهێنن.

،

هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم، وینەی بەشێک لەو دەرمانانەی بڵاوکردووەتەوە کە نایاسایی و ڕێگەپێندراون.

 

 

لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

 

لە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێتلە بەکارهێنانی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن و لاوازی سێکسی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل