fbpx
Shadow Shadow

لە بەنزینخانەیەکى چەمچەماڵ کوڕ و باوکێک سووتان

17:02 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

له‌ قەزای چه‌مچه‌ماڵ لە بەنزینخانەیەکدا کوڕێک ئاگری تێبەردەبێت و پاش ئەوەی باوکی دەچێت بە هانایەوە بۆ ڕزگارکردنی، ئەویش ئاگر دەگرێت و  رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

.

ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ى ئەیلوولى 2019) لە بەنزینخانەی گەرمیان کوڕ و باوکێک سووتان و هێنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، کە باوکەکە 85٪ و کوڕەکەش 35٪ی جەستەی سوتاوە”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، بەپێی زانیارییەکانیان سەرەتا كوڕە‌كه‌ له‌كاتی كاركردندا لەنێو بەنزینخانه‌کەدا، ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌ربووه‌ و باوكه‌كه‌ ڕۆیشتووه‌ بیكوژێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ویش ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌ربووه‌ و سوتاوه‌ .

.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، روونیکردەوە، بەهۆی زۆری برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کراوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل