Shadow Shadow

لە بەغدا؛ سینەماکارێکى کورد خەڵاتکرا

18:32 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

سەهیم عومەر خەلیفە، سینەماکاری کورد و براوەی زیاتر لە سەد خەڵاتی سینەمایی، لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی سینەما و شانۆی عێراق لە بەغدا رێزی لێنرا و خەڵاتکرا.

.

رێوڕەسمی ریزلێنانەکە بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری عێراق و لە ژێرناوی (شەوانی سینەمایی)، ئێوارەی رۆژی (شەممە، 17ى ئابی 2019) لە شانۆی نیشتمانی لە بەغدا بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کەسایەتی هونەری و رۆشنبیری عێراقی، ئامادەی بوون.

.

بەر لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنەکە، دواین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کوردە بەناوی (زاگرۆس) نمایشکرا و دواتر لەلایەن د. ئەحمەد موسا، بەڕێوبەری سینەما و شانۆ رێزی لێنرا.

.

فیلمی درێژی سینەمایی (زاگرۆس) نۆ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی گەورەی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گێنت لە بەلجیکا.

.

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵکی زاخۆیە و لە بەلجیکا دەژی و ماستەری لە سینەما لەو وڵاتە بەدەستهێناوە، ئێستا ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمە لە ئۆسکار.

.

ئەو سینەماکارە دوو فیلمی گەیشتوونەتە قۆناخی پێش کۆتایی خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک باشترین کورتە فیلم، کە لە کورتە لیستی 15 و 10 کورتەفیلمە کاندیدکراوەکاندا بووە بۆ خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی ئۆسکار.

.

ئەو دەرهێنەرە کوردە پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی(میسی بەغداد)، (وڵاتی پاڵەوانان) و (نێچیرڤانی خراپ)، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتووە.

.

بەهۆی وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵات، ئەو دەرهێنەرە توانی ریکۆردی وەرگرتنی زۆرترین خەڵات وەک سینەماکارێک لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و بەلجیکا تۆماربکات.

.

(میسی بەغدا) باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاری تۆپی پێ هەیە و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییە.

.

سەهیم عومەر سەرقاڵی ئەوەیە کورتەفیلمی (میسی بەغدا) وەک فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبێنێت و لە شوباتی 2020 کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل