fbpx
Shadow Shadow

لە بەشێک لە خوێندنگەکانی سلێمانی لە چلەی زستاندا خوێندکاران لە ژووری ساردوسڕدا وانە دەخوێنن

23:19 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بەشێک لە خوێندگاکانی سلێمانی بەهۆی نەمانی نەوتەوە لە ژوری ساردوسڕدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن، یاخود لەڕێگەی قەرز و خێرخوازانەوە نەوت دابین دەکەن بۆ خوێندنگەکان، بەرپرسانی پەروەردەش دەڵێن، لەئێستادا هیچ بڕە نەوتێکیان نییە.

،

بڕیاربوو لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە نەوت بەسەر خوینگاکانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دا دابەشبکرێت، بۆ ئەوەی لەوەرزی زستاندا بۆ زۆپا و گەرمکەرەوەکان بەکاربهێندرێت و خوێندکاران لە کەشێکی گونجاودا وانەکانیان بخوێنن.

،

بەپێی بەواداچونێکی ناس کورد زۆرینەی خوێنگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئێستا تەنها 40%ی ئەو نەوتەیان وەرگرتووە کە پێویستیانە بۆ هەر ساڵێک و زیاتر لە سێ مانگیش بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە کە بڕیاربووە نەوتی نوێ وەربگرن، بەڵام تائێستا نەوتەکەیان پێندراوە.

ڤ

بێخاڵ عەلی، بەڕێوبەری خوێندنگای چاڵاوی بنەڕەتی کە خوینگەکەیان لەناوچەیەکی ساردی دۆڵی جافایەتییە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “چەندین ڕۆژە نەوتمان نەماوە و بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمیش کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوون بە قەرز و تەکلیفکردن نەوتمان دابین کردوە”.

،

وتیشی: “لە وەرزی هاوینی ساڵی ڕابردوو نەوتمان وەرگرتووە و بڕیاربووە لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوشدا وەریبگرین، بەڵام هەرجارێک چوین بۆ نەوت نەبووە”.

،

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵیان داوە کەمترین نەوت بەکاربهێنن تاوەکو بەشیان بکات، بەڵام ئەوەش سودی نەبووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هیچ بڕە نەوتێکیان نەماوە.

،

بێخاڵ عەلی باسی لەوەشکرد: “چەندین جار چوینەتە بەڕێوبەرایەتی پەرەردەی سلێمانی بۆ ئەوەی نەوتمان بۆ دابین بکەن، بەڵام سودی نەبووە و پێیان وتین هیچ نەوتمان نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە خوێندگاکەی ئێمە لەناوچەیەکی شاخاوییە و زۆر ساردە”.

،

هاوکات، بەڕێوبەرێکی دیکە لەقوتابخانەیەکی ناوچەی دۆڵەڕوتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی وت: “ئێمە تەنها لەسەدا 40%ی ئەو نەوتەمان وەرگرتوە کە بۆمان دانراوە و زیاتر لە دوو مانگیشە نەوتی پێویستمان نەماوە و لەڕێگای هاوکاری و خەڵک و خێرخوازانەوە نەوتمان بۆ خوێنگاکەمان دابین کردوە”.

،

ئەو بەڕیوبەرە وتیشی: “بەپێی زانیارییەکانی من لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 بەڕێوبەری خوێندنگا چونەتە پەروەردە بۆ داواکردنی نەوت، بەڵام بەرپرسانی پەروەردە پێیان وتون یەک قەترە نەوتیشمان نییە پێتانبدەین”.

،

لەبارەی ئەو کێشەیەوە، مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕیوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە ناس کوردی وت: “لە ئێستادا هیچ بڕە نەوتێکمان نییە و ئەوەی پاریش هەمانبووە دابەشکراوە، بەڵام ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیار بووە لە ساڵی نوێی خویندن واتە ساڵی 2019 بۆ 2020 دابەش بکرێت، لەم ڕۆژانەی داهاتودا دەخرێتە تەندەرەوە و چەند کۆمپانیایەک ڕکابەری دەکەن بۆ ئەوەی وەریبگرن و ئەوانیش دابەشی بکەن”.

،

ناس کورد هەوڵیدا زانیاری زیاتری دەربارەی دابەشکردنی ئەو نەوتە و هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی نەوت و پشتگوخستنی ئەو خوێندگانەی دەست بکەوێت، بەڵام وتەبێژەکەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردە بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو هیچ قسەیەکی تر بکات و وتی: “وەڵامی هیچ پرسیارێکی دیکە لەو بارەیەوە نادەمەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل