fbpx
Shadow Shadow

"بە چەکی کڵاشینکۆف خۆی کوشت"

لە بەریتانیا ماستەری بەدەستهێنا و لە قەڵادزێ خۆی کوشت (وێنە و ڤیدیۆ)

14:45 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد – سابیر عەبدوڵا

کاتێک پۆلیس چوونەناو خانووەکەى، تەرمی دڵشادیان دۆزییەوە کە خوێنێکی زۆری پێوەبوو، لەولاوە چەکێکی کڵاشینکۆف دانرابوو.. دواتر زانرا کە “ئەو شەوی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

.

نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2019، پۆلیسی قەڵادزێ دۆزینەوەى تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکی کارەبای شارەکە بە کوژراوی ڕاگەیاند کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیار بووە.

.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، “لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کەکردەوەکە خۆکوژی بووە و قوربانیەکەش باری دەرونی ناجێگیر بووە.”

.

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی، “لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ڕەچەتەی دکتۆر و دەرمانەکانیمان دۆزیوەتەوە کە بۆ  چارەسەری نەخۆشی دەرونی بەکاریهێناوە و هیچ پێشینەیەکی تاوانیشی نییە.”

.

گەنجەکە ناوی دڵشاد ئەمینە و تەمەنی 34 ساڵ بووە، بە وتەى کەسوکارەکەى بۆ ناس کورد، دڵشاد بە چەکی کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە و باری دەرونی ناجێگیر بووە.

.

دڵشاد ڕەگەزنامەى بەریتانیای هەبووە و خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەری لەو وڵاتە تەواو کردووە، جگە لە زمانی کوردی، زمانی ئینگلیزی بەباشی زانیوە.

لە بەریتانیا ماستەری بەدەستهێنا و لە قەڵادزێ خۆی کوشت (وێنە و ڤیدیۆ)

عومەر سەرابی کە هەم دراوسێ و هەم هاوڕێی دڵشاد بووە بە ناس کوردی وت، “ماوە  ماوە  سەردانی بەریتانیای دەکرد و دواتر دەگەڕایەوە شاری قەڵادزێ  ماوەیەک بوو کاسبی دەکرد.”

.

وتیشی، “خانووەکەیان دووقاتە و خۆی بە تەنها لە قاتی دووەم دەژیا و ماوەیەک پێش ئێستا چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفی کڕیوە و  شەوی ڕابردوو خۆی کوشتووە، بەڵام تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەس پێی نەزانیوە، من کاتێک زانیم پۆلیس گەڕەکەکەمانی گرتبوو.”

عومەر سەرابی دەشڵێت، “دڵشاد کوڕێکی هێمن و لەسەرخۆ بوو، هاوسەرگیری نەکردبوو، تا پرسیارت لێ نەکردبا قسەی نەئەکرد، کە قسەشی کردبا بەردەوام باسی خوێندن و خراپی حکومڕانی کوردستانی دەکرد.”

.

“دڵشاد بەردەوام جلوبەرگی کوردی لەبەر دەکرد، هەرچەند لایەنی دەرونی تەواو نەبوو بەڵام ئەگەر نەتناسیبایە هەستت پێی نەدەکرد چونکە  کوڕێکی  تابڵێی ڕۆشنبیر و خوێنەر و قسەزان بوو.”

.

چوار ساڵ لەمەوپێش، برایەکی دڵشاد لە هەوڵی ڕزگارکردنی دوو گەنجدا لە زێی بچوک خنکا، توانی گەنجی یەکەم ڕزگاربکات بەڵام فریای دووەم گەنج نەکەوت و خۆی خنکا لە ئاوەکەدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل