fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لە بەرانبەر متمانەدان بە کابینەکەى عەلاوی، پێشنیازی پۆستێکی باڵا بۆ لایەنە کوردییەکان کراوە

14:54 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی هەرێم و محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێدانی متمانە بە کابینەکەى، سەرۆککۆمارى عێراق پێشنیازى پێدانى پۆستى جێگرى سەرۆک وەزیرانی بۆ کورد کردووە.

.

ناس کورد توانی لە دوو سەرچاوەی ئاگاداری سیاسییەوە زانیارییەکانی پشتڕاستبکاتەوە، سەرچاوەیەک وتی، “پێشنیازەکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کورد و عەلاوی دراوە”.

.

دەشڵێت، “پێشنیازەکەى سەرۆککۆمار بە ناونیشانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەرێمى کوردستان کراوە ئەوەش پۆستێکى باڵایە لە حکومەتى عێراقدا و چاوەڕوانى وەڵامى پێشنیازەکەیە”.

.

سەرچاوەکان ئەوەشیان پشتڕاستکردەوە کە بەرهەم ساڵح پیی باشە کورد لەئێستادا بەشدارى کابینەکەى عەلاوی بکات و دەیەوێت کێشەکانى هەرێم لەگەڵ کاندیدى ڕاسپێراو بۆ کابینەى نوێ چارەسەر بکرێت.

.

ناس کورد ئەوەشى زانیووە، ئەگەر لایەنە کوردییەکان و عەلاوى لەسەر ئەو پۆستە بگەنە ڕێککەوتن ئەوا پۆستى جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەرێم بەر پارتى دەکەوێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى نوێنەرى ئێستاى هەرێم بۆ کاروبارى بەغدا لە پشکى پارتییە و ئەو حزبەش وەکو بەرکەوتەى هەڵبژاردن کەئێستا زۆرترین ناکۆکى لەگەڵ عەلاویدا لەسەر پۆستە وەزارییەکان هەیە بەمافى خۆى دەزانێت.

.

پێشتر ناس پێشنیازێکی هاوشێوەى عەلاوی بۆ لایەنە کوردییەکان ئاشکرا کرد، لە کۆبونەوەى نێوان شاندی لایەنە کوردییەکان و محەمەد تۆفیق عەلاوى لە بەغدا، کاندیدى ڕاسپێردراو بۆ کابینەى نوێ پێشنیازى ئەوەى بۆ شلندی کوردى کردبوو کە وەزارەتێکى تر بۆ نوێنەرایەتى هەرێم بداتە حزبەکان و ئەوان وەزیرەکەى دابنێن بەدەر لەو سێ وەزیرەى کە لەڕێگەى پێشکەشکردنى سیڤییەوە دایان دەنێت.

.

ساڵى 2016 لەمیانى ڕاگەیاندنى زنجیرەیەک لە چاکسازى، حەیدەر عەبادى سەرۆکى پێشووترى حکومەتی عێراق بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پۆستى جێگرانى سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران دەرکرد کە لەسەر بنەماى پشکپشکینەى حزبى دانرابوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل