fbpx
Shadow Shadow

یەکێک لە شەهیدەکان ڕۆژنامەنووسێکی کوردە

لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیادا 110 هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی [ڤیدیۆ ]

18:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاروانی ئۆتۆمبێلى ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەیان کردە ئامانج، کە بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی سەرێکانی لە تەل تەمرەوە بەرەو شاری سەرێکانی دەچوون.

.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2019)، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاى داگیرکەر کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیانەیان کردووەتە ئامانج، کە لە تەل تەمرەوە بەرەو شاری سەرێکانی دەچوون”.

.

هاوکات نەخۆشخانەی تەلتەمر ڕایگەیاند “بەهۆی بۆردومانەکەوە 10 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 100 هاووڵاتیش بریندار بوون”.

.

بەگوێرەى ئەو ڤیدیۆیەی لەدوای بۆردومانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، چەند کەسێک لەسەر زەوی کەوتوون و گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتاون و زیانێکی زۆریش بەر ناوچەکە گەیشتووە.

.

بەگوێرەى زانیارییەکان، سێ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە رۆژنامەوانن و یەکێکیان  بیانییە.

.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز شەهیدبوونی سەعید ئەحمەدی پەیامنێری ئاژانسەکەی لەو بۆردومانە ڕاگەیاند.

هەر ئێستا….

هەر ئێستا:بۆردومانکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی کورد کە دەیانویست لە شاری تەلتەمرەوە بۆ گری سپی بچن ژیانی بەڵام لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانى تورکیاوە #ناس_نیوز

Gepostet von NAS – KURD am Sonntag, 13. Oktober 2019

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل