Shadow Shadow

لە بازاڕەکانى هەرێم دراوەکان نرخێکى نوێیان تۆمارکرد

10:34 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 450 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 400 دینارە.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە  10ی ئەیلولی 2019  بەرامبەر بە 120 و 450 هەزار دیناری عێراقییە.

.

هەروەها بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو تمەن بەرەو دابەزین دەچێت و ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 400 دینارە، لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوو 100 هەزار تمەن گەیشتە 11 هەزار دینار.

.

 

هاوکات 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 148 هەزار دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە.

 

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 123 دۆلارە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل