fbpx
Shadow Shadow

لە بارەی دیاریکردنی مێسی وەک باشترین یاریزان، زێدان هەموانی سەرسام کرد

17:40 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ریال مەدرید لەبارەی دیاریکردنی مێسی وەک باشترین یاریزانی جیهان هەوادارانی تۆپی پێی سەرسام کرد و ڕایگەیاند، ئاگادار نییە کە مێسی بووبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

.

زێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئوساسۆنا لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن مێسییەوە وتی “بەڕاست مێسی خەڵاتی زە بێستی بردەوە؟ من سەیری ئاهەنگەکەم نەکرد و تائێستاش نەمبیستووە کە ئەو بووەتە باشترین یاریزان”.

.

هاوکات دەربارەی دۆخی یانەی بەرشەلۆنە زیدان  ئاماژەی بەوەکرد “پێموانییە بەرشەلۆنە لە بارودۆخێکی هێندە خراپدا بێت و گرنگیش بە کێشەکانی ئەوان نادەین، چونکە بۆ ئێمە گرنگ نین”.

.

ڕاهێنەرەکەی ریال مەدرید لەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ باسی لەوەکرد، کارەساتێکی گەورە و یارییەکی زۆر سەیر بوو،  ئەو وانەیە هەرگیز لەبیر ناکرێت.

.

زیدان ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەرامبەر ئوساسۆنا بەهەمان شێوازی یاریی بەرامبەر سێڤیلیە یاریی بکەن و هەموو بیرکردنەوەیان لای یارییەکەیە.

.

شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکدا لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی جیهان دیاریکرا و هەریەک لە ڤێرخل ڤاندایک و ڕۆناڵدۆ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدابوون.

.

دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمەکە دەرکەوت کە لیۆنێل مێسی وەک کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەنگی دووەمی خۆی بە ڕۆنآڵدۆی ڕکابەرە مێژووەکەی داوە، لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ وەک کاپتنی پرتوگال هیچ دەنگێکی بە مێسی نەداوە، ئەوەش کاردانەوەی لەناو میدیاکاندا دروستکردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش رۆناڵدۆ بە یاریزانێکی دژە مێسی ناو دەبرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل