fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا داواى گفتوگۆ دەکات و ڕوسیاش ڕایەکى جیاوازى هەیە

لە ئەنجومەنى ئاسایش ئەوروپییەکان دژى تورکیا ڕاگەیەندراویان دەرکرد

11:29 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یتوانى سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنیت و وڵاتانى ئه‌وروپاش به‌جیا ڕاگەیەندراویان له‌سه‌ر له‌شكركێشه‌كه‌ى توركیا خوێنده‌وه‌، ڕوسیاش هۆكارى ئه‌و كاره‌ بوو، ئه‌مریكا ته‌نها داوا ده‌كات توركیا له‌برى ڕێگه‌ى سه‌ربازى ڕێگه‌ى دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ سوریادا بگرێته‌به‌ر.

,

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌كۆبوونه‌وه‌ نائاساییه‌كه‌یدا كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یەکەمى 2019 به‌ڕێوه‌چو، گفتوگۆى له‌باره‌ى ڕوداوه‌كانى هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ كرد، هه‌ر له ‌كۆبوونه‌كه‌دا كه‌ به ‌پێشنیارى ئه‌مریكا بو، تاووتوێى ڕاگەیەندراوێک كرا كه‌ داوا له ‌توركیا بكات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مێزى دیالۆگ له‌باره‌ى كێشه‌كانى سوریاوه‌.

,

ئه‌وروپییه‌كان نه‌یانتوانى کۆدەنگییەک بەدەست بێنن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ده‌ركردنى ڕاگەیەندراوێکى هاوبه‌ش كه‌ گوزارشتێكى قوڵ له‌ نیگه‌رانییه‌كانیان بکات لەبارەى هێرشەکانى تورکیا، داواى ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنى هێرشه‌كه‌ له ‌توركیا بکەن.

,

به‌پێى وته‌ى دیپلۆماتكاره‌كانیش له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌، ڕوسیا به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌م دروستبوونى ڕایه‌كى یه‌كگرتوودا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌سه‌ر پرسه‌كه‌ هه‌بوه‌.

,

دواتر فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا و به‌ریتانیا ناچاربوون هه‌ر یه‌كه‌ و به‌جیا ڕاگەیەندراوێک بخوێننەوە و هه‌ڵویستى خۆیان به‌وه‌ ڕونكردنه‌وه ‌”به‌ هه‌رشێوازێك بێت پشتیوانى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا ناكەین”.

,

دیبلۆماتكاره‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه‌، به‌شێك له‌و ده‌قه‌ى كه‌ پێشتر ئه‌مریكا پێشنیارى كردبو بریتى بوە له ‌ده‌ربڕینى نیگه‌رانى له ‌ڕاگەیەندراوەکەدا، به‌ڵام داواى ده‌ستبه‌جێى ڕاگرتنى هیرَشه‌كانى توركیاى نه‌كردووه‌ و داواى له‌ئه‌نقه‌ره‌ كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانى رێگه‌ى دیبلۆماسى بگرێتەبه‌ر له‌برى ڕێگه‌ى سه‌ربازى.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل