fbpx
Shadow Shadow

کۆتاییەک گەرم و شێدار دەبێت

لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە بەڵام “ئاب” بە گەرمی و شێدارییەوە کۆتایی دێت

11:01 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئەمڕۆوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و عێراق چەند پلەیەک دادەبەزێت بەڵام تەواوی مانگەگە بە “گەرمی و شێداری” کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی ئابی 2019، ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە، بەڵام سبەینێ بەرز دەبنەوە.

.

بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم لە نێوان 24 بۆ 43 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێت.

.

هاوکات سادق عەتییە، شارەزای بەناوبانگی کەشناسی عێراقی دەڵێت، “مانگی ئاب بە کەشوهەوایەکی گەرمەوە کۆتایی دێت و لە هەفتەى داهاتووشەوە شێی لەگەڵدا دەبێت.”

سادق عەتییە دەشڵێت، “لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەبەرە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و سەرەتای هەفتەى داهاتوو کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل