fbpx
Shadow Shadow

لە ئەمریکا “مامەڵەى نەشیاو” لەگەڵ ژنە پەرلەمانتارێکى ڕوسیدا کراوە

13:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

مامه‌ڵه‌ى نوسینگه‌ى ئێف بى ئاى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكى ڕوسى له‌ناو خاكى ئه‌مریكادا، كاردانه‌وه‌ به‌دواى خۆیدا ده‌هێنیت و باڵیۆزى ڕوسیاش له‌ئه‌مریكا نیگه‌رانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌مریكا.

.

ئه‌ناتۆلى ئه‌نتۆنۆف، باڵێوزى ڕوسیا له‌ ئه‌مریكا به‌ڕۆژنامه‌نوسانى ڕاگه‌یاندووه‌، ئنیگا یۆماشیفا په‌رله‌مانتارى ڕوسیا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ دیدارى فۆرت ڕوس هاتووه‌ته‌ ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى ئێف بى ئاى ئه‌مریكیه‌وه‌ نیو كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

.

ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ڕووسیا كه‌ هاتووه‌ته‌ ناو خاكى ئه‌مریكاوه‌ ڕاگیراوه‌ و به‌ره‌و ژوورێكى تایبه‌ت ڕاپێچكراوه‌، له‌لایه‌ن كارمه‌ندى نوسینگه‌ى ئێف بى ئایه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكى ناڕوون و ناپه‌سه‌ندى ئاڕاسته‌كراوه‌ له‌كه‌شوهه‌وایه‌كى نافه‌رمیشدا داواى لێكراوه‌ له‌و دۆخه‌دا وه‌ڵامى پرسیاره‌كان بداته‌وه‌ و زیاتر بمێنیته‌وه‌.

.

به‌وته‌ى باڵیۆزه‌كه‌ى ڕوسیا له‌ئه‌مریكا، ڕووداوى له‌و شێوه‌یه‌ ڕوونادات گه‌ر بێتو ئه‌ندامێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا پێبخاته‌ ناو خاكى ڕوسیاوه‌.

.

ئه‌نتۆنۆف باسى له‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ى كه‌ به‌مدوایانه‌ هه‌وڵێكى زۆریداوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت.

.

باڵیۆزى ڕوسیا دەڵێت، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى ئێف بى ئاى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى وڵاته‌كه‌یدا مایه‌ى قبوڵكردن نییه‌ و ده‌بێته‌ هۆى توڕه‌‌بوون، هیواشى خواستووه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌و باره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل