fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لە ئەمریکاوە بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئێران و دژی ترەمپ دەرکرا

22:50 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا پرۆژە یاساى سنوردارکردنى دەسەڵاتەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەو وڵاتەی بۆ پرۆسە سەربازیەکان بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندى کۆنگرێس پەسەند کرد.

،

ئەنجومەنى پیران لەدانیشتنى ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاساى سنوردارکردنى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى ئەمریکاى بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى بەبێ وەرگرتنى رەزامەندى کۆنگرێس پەسەند کرد و 55 ئەندامى ئەنجومەنەکە بە بەڵێ دەنگیاندا و 45 ئەندامیش بە نەخێر.

،

بڕیارەکە کە تیم کین، ئەندامى ئەنجومەنى پیران لەسەر پشکى دیموکراتەکان پێشکەشى کردبوو دۆناڵد ترەمپ ناچار دەکات لەماوەى 30 رۆژدا سەرجەم رێوشوێنەکانى دژى ئێران بوەستێنێت، بەپێى ئەو بڕیارە ترەمپ ناتوانێت هیچ پرۆسەیەکى سەربازى ئەنجام بدات بەبێ ئەوەى کۆنگرێس بارى شەڕ ڕابگەیەنێت یاخود بە بڕیارێک ڕێگە بە پرۆسەى سەربازى بدات.

،

شارەزایان پێیان وایە، ئەگەرى هەیە دۆناڵد ترەمپ مافى ڤیتۆ دژى بڕیارەکەى ئەنجومەنى پیران بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى رێگرى لێبکات کە بچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل