fbpx
Shadow Shadow

لە ئێستادا سوپای سوریا چوەتە چەند شاری ڕۆژئاوای کوردستان؟

22:57 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سوپای سوریا لەسەر داواکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە هێرشەکانى تورکیا چوە چەند شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان.

,

شەوی ڕابردوو بەشێوەیەکی فەرمی ئیدارەی بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد: “لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتوین بە هاوبەشی سەرجەم خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکورى ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدەست داگیرکەرانی تورک و چەکدارە هاوپەیمانە توندڕەوەکانیان ئازاد بکەین بە عەفرینیشەوە”.

,

دواتر مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: “لەنێوان جینۆسایدی کورد و ڕێککەوتندا، گەلەکەمانم هەڵبژارد و بە ناچاری لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتین بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەناو نەچێت”.

,

هاوکات میدیای فەرمی حکومەتی سوریاش ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدە ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد هێزەکانی سوپای سوریا بەرەو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتونەتە ڕێ.

,

لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە سوپای سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ شەڕڤانانی هەسەدە، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن و گەشتونەتە بەشێک لە شارە کوردییەکان.

,

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان: “لە ئیستادا سوپای سوریا گەیشتونەتە ناو شاری مەنبج و لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە”.

,

میدیاکانی سوریا ئاماژەیان بەوەشکردووە: “لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای سوریا گەیشتونەتە شاری تەبقە و فڕۆکەخانەى ئەو شارەیان ڕادەستکراوە و چونەتە چەند  گوندێکی نزیک لە ڕەقە، بەڵام نەچونەتە ناو ڕەقەوە”.

,

ئاژانسى سانا ئەوەى خستوەتەڕو: “هێزەکانی سوپای سوریا چونەتە سەرێکانی و شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، هەروەها چونەتە شاری تەل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە”.

,

هەر ئەمشەویش ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم ڕایگەیاند: “سەرجەم کاروبارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دامەزراوەکان وەک خۆیان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەڕێوەدەچن و داواش لە بەڕێوەبەرییەکانی خۆسەر و رێکخراوە مەدەنیەکان دەکەین ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن و گۆڕانکارییەکی ئیداری لە ناو شارەکاندا نەکراوە چونکە ڕێککەوتنەکە تەنها سەربازییە”.

 

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل