fbpx
Shadow Shadow

لە ئۆباماوە بۆ ترەمپ.. گرنگترین هەڵوێستەکانى ئەمریکا لە قەیرانى سوریا

14:19 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد –

ئەمریکا حەوت ساڵە بە چوار هەزار سەربازەوە بەشێوەیەکی فەرمی چووەتە خاکی سوریاوە و ئێستاش بەبیانووی تێچوی زۆری جەنگەوە بڕیارى کشانەوەى لەو وڵاتەدا، لەکاتێکدا کە بەبڕواى چاودێرانى سیاسى هێشتا ڕۆڵی ئەمریکا لەو وڵاتە تەواو نەبووە و تورکیا لە دەرفەتێک دەگەڕێت بۆ هێرشکردنە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان.

.

ڕۆژی (دوو‌شەممە،7ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگای تویتێکەوە ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە بەبێ هۆ لەسوریان و پارەیەکی زۆریان لە شەڕی ئەو وڵاتەدا خەرج کردوە و بڕیاریان داوە سەرجەم هێزە سەربازییەکانیان لەو وڵاتە بکشێنەوە، چونکە ئەوان پۆلیسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتان نین و ئەو ئەرکەی کە بۆی هاتبوونە سوریا، کەلەناوبردنی داعش بوو کۆتایی هاتووە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بکشێنەوە”.

.

بڕیارەکەی ترەمپ چەندین کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدواى خۆیدا هێنا و کینو جبریل وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەمریکا بە هاوبەشی خۆیانی ناودەبردن لە شەڕی داعشدا ئەو بڕیارەی ئەمریکای بە خەنجەر لێدان لەدواوە، ناوبرد.

.

هاوکات لەنێوخۆی ئەمریکادا و لەنێو پارتەکەی خۆی و دۆست و نەیارەکانیدا دۆناڵد تڕەمپ ڕەخنەی توندی لێگیرا و بڕیارەکەیان بە نەگونجاو و نەساز بۆ کاتی ئێستا پێناسە کرد.

.

هاوکات لەلایەن بەشێک لە چاودێرانەوە بڕیارەکە بە بە بەجێهێشتنی کوردەکان بۆ تورکیا، وێنا کرا.

.

گرنگترین هەڵوێستەکانی ئەمریکا لەبارەی سوریاوە لەمانەى خوارەوەدا کۆدەکەینەوە:

.

رۆژی 13ی تەموزی 2011، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، ڕایگەیاند “بەشار ئەسەد، لەلایەن گەلەکەیەوە شەرعیەتی لەدەستداوە و دەبێت دەسەڵات بەجێبهێڵێت “.

.

ئەم وتەیەی ئۆباما دوای ئەوە هات کە لەلایەن بەشێک لە لایەنگرانی ئەسەدەوە هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق.

لە ئۆباماوە بۆ ترەمپ.. گرنگترین هەڵوێستەکانى ئەمریکا لە قەیرانى سوریا

.

ڕۆژی (20ی ئەیلولی 2012)، باراک ئۆباما هۆشداریدایە بەشار ئەسەد لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ململانێکانی دژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی و وتی “ئەو کارە بەزاندنی هێڵی سورە”.

.

بەڵام رژێمى سوریا گوێى بە هۆشدارییەکە نەدا و دەیان جار چەکی کیمیایی دژی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری و هاووڵاتیانی مەدەنی بەکارهێنا، کە گەورەترینیان لە 21ی ئابی 2013 بوو لە ناوچەی غوتەی دیمەشق و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس گیانیان لەدەستدا.

.

ڕۆژی (22ی تشرینی یەکەمی 2012)، باراک ئۆباما لە میانەی خۆپاڵاوتنەوە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی وتی “مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات سنوردار کراوە و تەمەنی دەسەڵاتداری زۆر نەماوە”.

.

بەڵام ئێستا زیاتر لە 2500 ڕۆژ بەسەر ئەو وتەیەی ئۆبامادا تێپەڕیوە و هێشتا ئەسەد هەر لە دەسەڵاتە و بەهێزتریش بووە.

.

هەروەها ڕۆژی 7ی ئابی 2014 باراک ئۆباما، ڕایگەیاند “ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست دەکەن بە بۆردومانکردنی چەکدارانی داعش لە ئاسمانى سوریا و عێراق”.

.

هەر لە مانگی ئابی 2014دا ئەمریکا دەستیکرد بە ناردنی هەندێک هاوکاری مرۆیی ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوە بۆ چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد، لەپێناو بەردەوامیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی جەبهەی نەسرە و داعش.

لە ئۆباماوە بۆ ترەمپ.. گرنگترین هەڵوێستەکانى ئەمریکا لە قەیرانى سوریا

.

ڕۆژی 2ی ئابی 2017، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد “ئیدارەی ئۆباما بڕی 500 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردوە بۆ ڕاهێنانی 15 هەزار چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش تڕەمپ بەفەرمی ڕایگەیاند کە ئەو پارەیەی بڕیوە و ئیتر هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوری ناکات.

.

ڕۆژی7 نیسانی 2017، دۆناڵد تڕەمپ بڕیاریدا بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی شەعیراتی سەربازی لە پارێزگای حەمسی سوریا بە 59 موشەکی تۆماهۆک، کە سەر بە حکومەتی سوریا بوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەو فڕۆکەخانەوە فڕۆکە هەستاوە بە بۆردومانکردنی شارۆچکەی خان شەیخون، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 200 هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

.

ئەمەش یەکەمین کاری تڕەمپ بوو لەبارەى دۆسیەى کە تەنها چەند مانگێک بوو گەیشتبوە دەسەڵات لە کۆشکی سپی.

.

هەروەها یەکەم هێرشکردنی سەر حکومەتی سوریا بوو لەلایەن ئەمریکاوە و ئەو بڕیارەى سەرۆکى ئەمریکاش لەلایەن زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە بە گونجاترین بڕیار ناوبرا و ئاماژەیان بەوە کرد کە تڕەمپ بەهێزتر و کردەییانە تر بووە بەرامبەر دۆسیەی سوریا  بەبەراورد بە ئۆباما، بەوپێیەى پێشتر ئۆباما چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە ئەسەد دەبێت دەسەڵات جێبهێڵێت بەڵام هیچ هەنگاوێکی دژی حکومەتی سوریا نەنابوو.

.

ڕۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2018، ریکی تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند “ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ دڵنیایی داوە کە ئەمریکا لەڕووی سەربازییەوە لە سوریا دەمێنێتەوە، چونکە ئەمریکا تەنها بۆ دژایەتی داعش و قاعیدە نەچووەتە سوریا بەڵکو دەشیەوێت هەژمونی ئێران کەم بکاتەوە و هاوکار بێت لەگەڕانەوەی کۆچبەران”.

لە ئۆباماوە بۆ ترەمپ.. گرنگترین هەڵوێستەکانى ئەمریکا لە قەیرانى سوریا

.

ڕۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2018، دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند “گفتوگۆمان لەگەڵ ئەردۆگان کردوە سەبارەت بە کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لەماوەی مانگێکدا و تەنها دوای ڕۆژێکیش لەو بڕیارە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەهۆی ئەو بڕیارە دەستی لەکارکێشایەوە و لەدوای چەند هەفتەیەکیش بەرپرسی باڵای ئەمریکا ڕایانگەیاند “تڕەمپ پاشەکشەی کردوە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی”.

.

ڕۆژی 25ی شوباتی 2019، کۆشکی سپی ڕایگەیاند “ئەمریکا تەنها 200 سەربازی لە سوریا دەهێڵێتەوە ئەویش بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە”.

.

دوای چەند کۆبوونەوەیەکیش لە مانگی ئابی 2019، ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتن لە سەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەسەر داوای ئەمریکاش هەسەدە بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لە سەرجەم سنورەکانی تورکیا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کشایەوە.

.

ڕۆژی 8ی ئەیلولی 2019، یەکەمین گەڕانی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا ئەنجامدرا.

لە ئۆباماوە بۆ ترەمپ.. گرنگترین هەڵوێستەکانى ئەمریکا لە قەیرانى سوریا

.

ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2019، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند “لەگەڵ واشنتن نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن و ئێمە تەنها بە دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی لەو جۆرە ڕازی نابین و هێرش دەکەینە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزە چەکدارە کوردییەکان دەردەکەین و کەسیش ناتوانێت ڕێمان لێبگرێت”.

.

لە نوێترین پێشهاتیشدا ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2019 کۆشکی سپی ڕایگەیاند “سوپای ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک بەشدار نابێت لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی تورکیا دەیەوێت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامى بدات و ئێمە لە سوریا سەربازەکانمان دەکشێنینەوە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل