fbpx
Shadow Shadow

"ڕەشنوسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا ئامادەکراوە"

 لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان پێشمەرگە و بەرگریی عێراق ئەنجامدەدرێت

11:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حکومەتی عێراق لە ئاستێکی باشدایە، چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەنجامبدرێت،ئەوەش بە گوێرەى وتەکانى جێگرى سەرۆکئەرکانى هێزەکانى پێشمەرگە.

,

هەروەها لەبارەى یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتاش، وەزارەتى پێشمەرگە وەک پرۆژەى سەرەکى تەماشاى دەکات.

,

قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی لەماوەی پێشودا دوو لیژنە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق پێکهێندرا، سێ کۆبوونەوە لەنێوان هەردوولا ئەنجامدراوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانیشدا ڕەشنووسێکی هەشت خاڵی ئامادە کراوە”.

,

ئەو بەرپرسى پێشمەرگە ئەوەشى خستەڕوو، لە ئێستادا چاوەڕێى حکومەتی عێراق دەکەن، بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە لە وادەی بەستنی کۆبوونەوەی چوارەم، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو خاڵانەی لە ناو ڕەشنوسەکەدا هەیە، جێبەجێبکرێت، ئەوا سودێکی زۆری دەبێت بۆ حکومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە.

,

سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە، قارەمان کەمال وتی: “پرسی یەکگرتنەوەی ئەو دوو هێزە بووەتە پڕۆژەی سەرەکی وەزارتی پێشمەرگە، هەموو لایەنەکان ڕەزامەندن لەسەر ئەو هەنگاوە، هیچ ڕێگرییەکیش نییە، تەنها چەند شتێکی هونەری نەبێت کە پەیوەندی بە قەوارەی هێزەکانەوە هەیە دوای یەکگرتنەوەیان، ئەوەش چارەسەر دەکرێت”.

,

“ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێى پێوەرە جیهانییەکان دەبێت، ئەوەش بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئەو پلانەش کە داڕێژراوە بۆ ئەو ڕێکخستنە پێی دەگوترێت ئیفۆگرافیکی پێشمەرگە”، لیوا قارەمان وای وت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل