fbpx
Shadow Shadow

لە ئاگرەکەی گۆگردی میشراق کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون

23:37 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس نیوز

شانەی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نزیک کارگەی گۆگردی میشراق لە حەمام عەلیلی موسڵ ڕاگەیاند، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 10ی تریش برینداربوون.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، شانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پاش چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لە دەوروبەری کارگەی گۆگردی میشراق، توانراوە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.

.

دوابەدوای تەشەنەسەندنی ئاگرەکە، پارێزگاری نەینەوا داوای لە هاوڵاتیانی ناوچەکە کرد، شوێنەکانیان چۆڵ بکەن، لەترسی بڵاوبونەوەی غازی کوشندە و هۆشداری ئەوەش درا کە کارەساتێکی مرۆیی لەناوچەکە دێنێتە ئاراوە.

.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، بەهۆی کاریگەرییان بە دووکەڵ و پاشماوەی ژەهری گۆگردی نزیک کارگەکە، کارمەندێکی بەرگری شارستانی گیانی لەدەستداوە و 10 کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل