fbpx
Shadow Shadow

لە ئاوى دوکان کەسێک و لە زاویتە دوو کەس کە کوڕ و باوکن خنکان

14:27 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

لە دوکان و زاویتە سێ کەس بەهۆی کەوتنە ناو ئاوەوە خنکان، دووانیان کوڕ باوکن.

,

شەوی ڕابردوو پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2019، گەنجێک تەمەن 18 ساڵ کە خەڵکی کەرکوک بووە، بۆ گەشتکردن چووەتە ھاوینەھەواری دوکان، كه‌وته‌ نێو ئاوی دوكانەوە و خنكا.

,

ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 2001ه‌ و تاقانەی خێزانەکەیەتی و دوای دوو كاتژمێر تواندراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری بکرێت.

,

هاوکات درەنگانی شەوی ڕابردوو پێنجشەممە، کوڕ و باوکێک لە گوندی بانیی سەر بە شارەدێی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک، لەکاتی پاککردنەوەی بیرێكی ئاودا خنکاون.

,

لە دوای ڕووداوەکە تەرمەکانیان لە ئاودا دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوه‌ریی دهۆک کراون.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل