Shadow Shadow

لەیلا گوڤەن لەبارەى لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانیان داوای هەڵوێست لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

18:08 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

لەیلا گوڤەن داوا لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات پاڵپشتیان بکەن لە دۆسییەی لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانیان.

,

ئەمرۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019 لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی “کەجەدە”، بەنیازبوو بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندان دژی لابردنی سەرۆک شاروانییەکانی سەر بە هەدەپە بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکیا ڕێگری لێکرا.

,

دواتر لەیلا گوڤەن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “داوا لە کوردان و گەلانی تورکیا دەکەم هەموو رۆژێک چالاکی و بەرخۆدان بکەن”.

,

گوڤەن، ئاماژەی بەوەشکردووە: “گەلی کورد هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەکانی بە بەرخۆدان بەدەستهێناوە و لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێککەوتن و یەکبوونی نێوان کورد لە هەر شوێنێک بێت پێشبخرێت، چونکە ئێمە لە ئێستادا پێسویستمان بە یەکبوون و یەکڕیزی هەیە”.

,

“سەرۆک شارەوانییەکانی ئێمە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون، سەپاندنی قەیومەکان لەلایەن تورکیاوە گورزێکە لە ئیرادەی کوردان، بۆیە لە دژی ئەو هەنگاوە ئێمە داوا دەکەین، هەموو ڕۆژێک کوردان چالاکی و بەرخۆدان بکەن”، لەیلا گوڤەن واى وت.

,

هاوکات پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد وداواى کرد هەڵوێستیان هەبێت دەربارەی لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانیان و وتیشی: “داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بێت و ئیرادەمان یەکبخەین”.

,

ئه‌مەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دووشەممە 19ی ئابی 2019، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان گه‌مارۆدا، عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخرانەوە و قەیومی خۆسەپێنی سەر بە پارتەکەی ئەردۆغان لەجیگەیان داندران، لەو ڕۆژەشەوە خۆپیشاندانی فراوان لەو سێ‌ شارەی باکوری کوردستان بەردەوامە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل