fbpx
Shadow Shadow

لەگەڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندانه‌كان، عادل عەبدولمەهدى چەند بڕیارێکى دەرکرد

18:01 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

له‌گه‌ڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى شارى به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ند بڕیارێكى بۆ دامه‌زراندنى خاوەن بڕوانامە پلەباڵاکان ده‌ركرد.

.

سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 1 ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەسەر دامه‌زراندنى خاوەن پلە باڵاکان بۆ ساڵانى 2017 و 2018 و 2019 له‌سنورى وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تدا.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، خاوەن بڕوانامەى پله‌ باڵاكان، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پله‌ى به‌تاڵى وه‌زیفییە له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تدا.

.

بەپێی بڕیارەکە، دامه‌زراندنى پله‌ باڵاكان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ڕێژه‌یان كه‌مترنه‌بێت له‌ 30% پلەى وەزیفى لە دامه‌زراوه‌كان.

.

لە بڕیارێکى دیکەدا ئەنجومەنى وەزیران، زانكۆ و كۆلێژه‌ ئه‌هلییه‌كانى پابەندکردووە به‌ دامه‌زراندنى ده‌رچووان، بۆ وانه‌بێژى و كاروبارى كارگێڕییان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌ڕێژه‌ى 60% دامه‌زراوه‌كانیان و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش پێویسته‌ چاودێرى ئه‌و ڕه‌وشه‌ بكات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل