fbpx
Shadow Shadow

لەگوندێکی دهۆک شەڕ لەنێوان پۆلیس و هاوڵاتییان دروست بو

11:48 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی کێشەیەکەوە لە گوندێکی سەر بە پارێزگاى دهۆک شەر لەنێوان هاوڵاتییان و پۆلیس دروست بو، بەگوێرەى زانیارییەکانیش بریندار هەیە.

.

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی گۆجار سەربە قەزای ئاکرێ شەر لەنێوان پۆلیس و هاوڵاتییان دروست بوە و بەپێی زانیارییەکانیش چەند کەسێک لە هەردوو لایەن برینداربوون”.

.

بەپێی زانیارییەکان، گوندنشینانی گۆجار ڕێگرییان لە چەند بارهەڵگرێکی سووتەمەنی کردووە و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوان گوندنشینان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ڕویداوە.

.

ناس کورد پەیوەندی کرد بە هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆکەوە، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوە ئاگاداری ڕوداوی لەو جۆرە بێت و وتی: “هیچ ڕوداوێکی لەو جۆرە ڕوی نەداوە”.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل