fbpx
Shadow Shadow

ناڕازییەکان چى دەڵێن؟

لەکۆى 12 ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ، یەک کەسیان هەڵبژێردراوەتەوە

10:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

لە کۆنگرەکەى جوڵانەوەى نەوەى نوێدا تەنها یەک کەس لە ئەندامانى پێشووى ئەنجومەنى باڵا هەڵبژێردراونەتەوە، ناڕازییەکانیش دەڵێن دیاریکردنى ئەندامە نوێیەکانى ئەنجومەنەکە “بەپێی نزیکیان بووە” لە سەرۆکى جوڵانەوەکەوە.

.

دوێنێ جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکەمین کۆنگرەی گشتى خۆی ئەنجامدا، لەدواى ئەو کێشە ناوخۆییانەوە کە روبەڕووى بووەوە و بەهۆیەوە ئەنجومەنى باڵاى جوڵانەوەکە بوو بەدوو بەشەوە و دواتر بەشێکیان وازیان هێنا.

.

لە کۆنگرەکەدا شاسوار عەبدولواحید بەسەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرایەوە و 13 ئەندامیش بۆ ئەنجومەنی باڵای حزبەکە هەڵبژێردران، جگە لە پێنج ئەندامی یەدەگ، بەڵام بەرپرسانی جوڵانەوەکە  تائێستا ناوی هیچ ئەندامێکی نوێیان بڵاونەکردووەتەوە.

.

لەدواى هەڵبژاردنەوەى، شاسوار عەبدولواحید لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “هەوڵدەدەن تەسلیمى پارە و پۆستمان بکەن، بۆ ئەوەى خەڵک بێهیوابن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین و کۆڵ نادەین”.

لەکۆى 12 ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ، یەک کەسیان هەڵبژێردراوەتەوە

ئەندامێکى کۆنگرەکە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “زۆرینەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە کەسانی نوێن و تەنها یەک ئەندامی پێشوو هەڵبژێردراوەتەوە”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەندام و پەرلەمانتارانەی جوڵانەوەکە کە ناڕازین بانگهێشتنەکراون بۆ کۆنگرەکە و بەشدارییان نەکردووە.

.

.بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، لە کۆی 13 ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە، 11 ئەندامیان پیاون و دوو ئەندامیشیان ژنن، پێنج ئەندامیش بەیەدەگ هەڵبژێردراون.

.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ناس کورد لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەپرسێکی ناڕازی جوڵانەوەکەوە ئەوەی ئاشکراکردبوو، کە بەستنی کۆنگرەکە بۆ دورخستنەوەی بەشێکی زۆرە لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە و دانانی کەسانى دیکە لە جێگەیاندا.

لەکۆى 12 ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ، یەک کەسیان هەڵبژێردراوەتەوە

سیروان بابان، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کە یەکێکە لەو ئەندامانەی ڕەخنەی لە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەیە، ڕەخنەی لە کۆنگرەکە گرت و بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەوە کۆنگرە نەبووە، بەڵکو تەنها کۆبوونەوەیەک بووە و کۆمەڵێک خەڵکی نوێ دامەزرێندراون وەک کۆمپانیایەک”.

.

سەبارەت بەوەى ئەو کۆنگرەیە دەبێتەهۆی باشترکردنی کارەکانی جوڵانەوەکە و ڕەوینەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەوان، سیروان بابان ئاماژەی بەوەکرد، دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەگوێرەی “نزیکی بووە لەسەرۆکى جوڵانەوەکە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی”.

.

وتیشى “ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نەبووین مامەڵە لەگەڵ یەکێتی و پارتیدا بکرێت، کە قسەی زۆرجاری سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە، بەڵام بەپێچەوانەوە لەگەڵ هەردوو حزبەکەدا کۆبوونەتەوە”.

.

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد “ئەوان ئێمەیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی خیانەتمان کردووە، بەڵام ئەوان چوون لەگەڵ یەکێتی و پارتی دانیشتن و ئێستاش ئەوان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەیان لێدەکەن”.

.

نەوەى نوێ لەیەکەم بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا، بووە خاوەنى چوار کورسی پەرلەمانى عێراق و هەشت کورسی پەرلەمانى کوردستان، بەڵام لەدواى سەرهەڵدانى کێشە ناوخۆییەکانى لەمانگى نیسانى ئەمساڵدا، دوو پەرلەمانتارى لەبەغدا دەستیان لە جوڵانەوەکە کێشایەوە و چوار پەرلەمانتاریشى لەکوردستان بەسەربەخۆ کاردەکەن.

.

هیمداد شاهین ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ دوێنێ شەممە دواى کۆنگرەکە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ئامادەنەبوو وەڵامى پرسیارى تایبەت بە چارەنووسى ئەو پەرلەمانتارانە بداتەوە کە وازیان لە جوڵانەوەکە هێناوە یان بەسەربەخۆ کاردەکەن و وتى “ئەوە مەسەلەیەکى ناوخۆییە”.

لەکۆى 12 ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ، یەک کەسیان هەڵبژێردراوەتەوە

لاى خۆیەوە سیروان بابان جەختیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، چونکە نەوەی نوێ هی ئەوانە، بەڵام لە هەمانکاتدا ڕەتیکردەوە پابەندی بڕیارەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان بن و وتی “پابەندی ئەوە بم بچمە ناو پارتی، یان یەکێتى؟ یان پابەندی ئەوە بم بچم فێڵ لە خەڵکى بکەم؟، بەدڵنیایەوە نەخێر پابەندی نابم”.

.

نەوەى نوێ لە 5ى کانونى دووەمى 2018 وەک حیزبێکى سیاسی لە کوردستان خۆى ڕاگەیاند، کە پێشتر سەرۆکى جوڵانەوەکە سەرکردایەتى جوڵانەوەى نەخێر لە ئێستاى کرد بۆ ڕیفراندۆمى سەربەخۆیی کوردستان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل