fbpx
Shadow Shadow

لەکاتی گەڕانەوەى لە گۆڕەپانی تەحریر.. کچە چالاکێکی خۆپیشاندانەکان بێسەروشوێن کرا

08:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو و لەکاتی گەڕانەوەیدا لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ ماڵەکەی لە باشوری بەغدا، گروپێکی چەکداریی کچە چالاکێکی خۆپیشاندانەکانی بەغدایان ڕفاند.

.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ناس کوردی وت، شەوی ڕابردوو شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019، سەبا فەهداوی لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە ڕفێنراوە.

.لەکاتی گەڕانەوەى لە گۆڕەپانی تەحریر.. کچە چالاکێکی خۆپیشاندانەکان بێسەروشوێن کرا

وتیشی، “بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، گروپێکی چەکداری لە نزیک چوارڕیانی حەمزە سەبایان ڕفاندووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار لە ناوچەى زەیتونە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.

.لەکاتی گەڕانەوەى لە گۆڕەپانی تەحریر.. کچە چالاکێکی خۆپیشاندانەکان بێسەروشوێن کرا

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندای توسان سپی بووە و ژمارەى تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە 23505 بووە.”

.

هەردوای بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە، چالاکان و خۆپیشاندەرانی عێراقی لە تویتەر و فەیسبوک هەڵمەتێکیان لەژێر چەند هاشتاگێک دەستپێکرد بۆ ئازادکردنی سەبا و سزادانی ڕفێنەرانی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل