fbpx
Shadow Shadow

لەکاتى کەشێکى تەماوییدا چۆن شۆفێرى بکەیت؟

10:51 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

لەم وەرزەدا، زۆرجار تەم و هەڵمى کەشوهەوا، ڕێگاکان دادەپۆشێت و شۆفێر دووچارى دۆخێک دەبێتەوە کە ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ڕەوشى کەشوهەوا و شۆفێرێکەیدا بکات، بۆ ئەو مەبەستەش هاتوچۆى گەرمیان ڕێنمایی شۆفێریان دەکات.

,

لە خاڵى یەکەمى ڕێنماییەکەدا بۆ شۆفێران، هاتوچۆى گەرمیان دەڵێت، لەکاتى کەشوهەوایەکى تەماوییدا خێراییەکەت کەم بکەرەوە، لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەشوهەوای ئاسایی لە کەشی تەم-دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لەناکاو.

,

ڕێنمایی شۆفێران کراوە، ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زوترین کات پارک بکە، بە مەرجێک لەسەر لاینەکانی شەقامەکە نەبێت، چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

,

لەکاتى تەمدا، هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سودیان نییە، ئەوا لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر)، بۆ ئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.

,

هاتوچۆى گەرمیان ئەوەشى بە شۆفێران وتوە، بە باشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت، شۆفێری کردن لەکاتی تەمدا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتەبەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆ ئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل